دنیا تازه، دنیایهكه پڕه له كێشهی كۆمهڵایهتی، سیاسیی، ئابووری، كلتووریی و كهسیی، میدیا و دهزگا میدیاییهكان ڕۆڵێكی بهرچاویان ههیه له دیاریكردنی كێشهكان و دۆزینهوهی چارهسهری گونجاو، یان به لایهنی كهمهوه، دیاریكردنی قهباره و شێوازی چارهسهركردنی كێشهكان. كۆمهڵناسهكان پێیانوایه كه بۆ ئهوهی ههر كۆمهڵگهیهك بزاوت و بۆك بێت، پێویسته میدیایهكی چالاك و بزۆكی ههبێت.
له ڕاستیدا، میدیا وەك یەكێ لە دامەزراوە كلتوورییەكان ئەركی سەرەكی بریتییە لە گواستنەوەی میراتی كلتووری و كۆمەڵایەتی و بەهاكانی كۆمەڵگەیە لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر، و لە سەردەمی ئەمرۆشدا بێجگە لەو ئەركانەی سەرەوە ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێ لە خستنەڕووی مۆدیلگەلێكی تازەی ڕەفتار و كولتوور و بەها كە دواجار بە چەشنێ لە چەشنەكان دەبنە شوێنگرەوە و ئەلتەرناتیڤی بەها كۆن و نەریتییەكان.
ههروهها دهكرێ بڵێین، میدیا وەك دامەزراوەیەكی كلتووری و كۆمەڵایەتی ڕۆلێكی بەرچاو دەگێرێت لە بە كۆمەڵایەتیكردنی ڕەفتاری منداڵان، ئەمەش بە دوو جۆری سەرەكی و لەسەر دوو ئاست شێوە دەگرێت:
یهكهم: لە ئاستی تاكەكەسی: بە كۆمەڵایەتیكردن ئامادەییە بەهێزەكانی تاكەكەس پەخش دەكاتەوە و تواناكانی گەشەسەندنی كەسایەتی و گۆڕانی تاك بۆ تاكەكەسێكی كۆمەڵایەتی فەراهەم دەكات.
دووهم: لە ئاستی بە كۆمەڵدا: بە كۆمەڵایەتیكردن پرۆسەیەكە بۆ گواستنەوەی تایبەتمەندیە كلتوورییەكانی كۆمەڵگەیەك لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە و فەراهەمكردنی توانی مامەڵەكردن و بەردەوامی كلتوور و هەروەها پەروەردەكردنی تاكەكان بۆ ڕۆڵگێران و وەدەستهێنانی پێگە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكان.
ههروهها كاتێ كە میدیا، بە هەموو جۆرەكانییەوە، وەك ڕۆژنامە، كتێب، و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ئەنتەرنێت .. هتد، ڕۆڵی بەكۆمەڵایەتیكردنی تاك دەگرێتە ئەستۆ و جۆرێك لە كلتوور و بەهای كۆمەڵایەتە دەخاتە ڕوو كە بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ ئەبێتە هۆی بە كۆمەڵایەتیكردنی نەوە منداڵ و تازەكان و كاریگەرییان لەسەر بەجێدەهێڵێ كە دواجار لەوانەیە ئەو بەها و نۆرم و كولتوورانەی كە ئەم میدیاە دەیخاتە ڕوو بە جۆرێك لە جۆرەكان بۆشاییەك لەگەڵ بەها و نۆرمە كۆمەڵایەتییەكانی ئەو كۆمەڵگەیە دروست بكات كە دواجار دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی كەلێنی كلتووری نێوان نەوەكان بە گشتی.
ئەنتۆنی گیدنز پێیوایە كە «میدیا جەماوەرییەكان وەك یەكێك لە فاكتەرە زۆر گرنگەكانی بەكۆمەڵایەتیكردن خۆی دەخاتە ڕوو. ڕۆژنامەكان، بڵاوكراوەكان و گۆڤارەكان بەتایبەت تەلەفزیۆن و میدیاە تازە مانگ دەستكردەكان و ئەلەكترۆنیكە دیجیتاڵیەكان، ڕۆژانە دەخرێنە ژێر سوود لێ وەرگرتنی فراوانی گروپە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكان، لە چەشنی نەوە منداڵ و تازەكان، نەوجەوانان، گەنجان و تێروانین و بیروڕایەكانیان دەخاتە ژێر كاریگەرییەوە و ناتوانرێ ئەوە ڕەت بكرێتەوە كە میدیاە جەماوەرییەكان كۆمەڵێ لە زانیاری و ناوخن (بەتایبەت بەها و نۆرمەكان) دەگوازنەوە».
هەروەهاش فەراهەمكەری چوارچێوەیەكی ئەزموونی بۆ گوێگران، و تێڕوانینە گشتییە كولتوورییەكان بۆ ڕاڤەكردنی زانیارییەكان لای تاكەكانی كۆمەڵگەیەك لە كۆمەڵگەكانی ئەمرۆ دەخەنە ڕوو. ئەمە ڕێك بەو مانایەیە كە كە بەهاكان و نۆرمە خێزانی و كۆمەڵایەتییەكان دەگوازنەوە بۆ نەوەیەكی تازە و هەندێ جاریش میدیاە جەماوەرییەكان ئەو نۆرم و بەها و بیروبۆچوونانەی كە دەیخەنە ڕوو كاریگەرە بە كولتوور و وردە كولتوور و بەها و نۆرمی كۆمەڵگەكانی دیكە و جیاوازی لەگەڵ نۆرم و بەهاكانی ئەو كۆمەڵگەیەدایە كە كە میدیاەكەی لێ پەخش دەكرێت، بەڵگەنەویستە لە كۆمەڵگەی كوردی لە دوای داتەپینی ڕژێمی پێشووی ئێراق لە سهرهتاكانی دوو ههزارهوه، بە هۆی میدیاە جەماوەرییەكانەوە تاكەكان ڕوویان لە چەندەها بەها و نۆرم و كولتووری جیا جیا كراوەتەوە و بە چەشنێ لە چەشنەكان كاریگەرییان بەسەریەوە هەبووە، و ئەمەش بە ڕوونی لە ڕەفتارە خودییەكانی تاكەكانی ئەم كۆمەڵگەیە دەبینرێت هەر لە شێوازی جلوبەرگ لەبەرگرتنەوە بیگرە تا شێوازی قسەكردن و شێوازی بینا و شێوازی بەكارهێنانی كەرەستە ماددی و مەعنەوییەكان.
لهگهڵ ئەوەش، ئەگەر لە پرۆسەی بەكۆمەڵایەتیكردنی منداڵان، نەوجەونان و گەنجاندا، كولتووری كۆمەڵگەیەك تا ڕادەیەكی شیاو و پێویست لە ناوخۆدا لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە بگوازرێتەوە و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی كولتووری بە شێوەیەكی باش و ڕێكوپێك ئەنجام بدرێت، ڕێژەی هاوبەشی كولتووری دوو نەوە زۆر و زیاتر دەبێت، و جیاوازی نێوان دوو نەوەش نایەتە كایەوە. لەم شێوەیەدا لێكتێگەیشتنی نێوان ئەم دوو نەوە تازە و كۆنە دێتە ئاراوە و قەیرانی شوناسیش بۆ نەوەی تازە ڕوو نادات. لە بەرامبەردا ئەگەر پرۆسەی بە كۆمەڵایەتیكردن بە هۆكارێكی دەرەكی و ناوەكی دووچاری گرفت و كێشە ببێتەوە و بە شێوەیەكی نارێكوپێك ئەنجام بدرێت و كولتووری كۆمەڵگەش لە چوارچێوەیەكی دیاریكراو بۆ نەوە نەگوازرێتەوە، بەردەوامی كولتووری كۆمەڵگەش تووشی كێشە و گرفت دەبێتەوە و كەلێنێك لە نێوان نەوەی تازە و نەوەی كۆن دێتە كایەوە.
بۆیه دواجار دهكرێ بڵێین، ههرێمی كوردستان لهم چهند دهیهیهی كۆتاییدا، میدیا توانیویهتی تاڕادهیهكی زۆر پهنجه بخاته سهر بهشێك له كێشه و ئاریشه و دهردهكانی كوردستان، له ههمان كاتیشدا له ئاست ههندێ له كێشه و گرفتهكان دهستهوهستان بووه و نهیتوانیوه تیشكیان بخاتهسهر.