وهزارهتی شارهوانی بڵاویكردهوه، به ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە سەرپەرشتیی سەرۆكی شارەوانی هەولێر، تەواوی تیمەكانی سەرجەم شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوەی گەڕەكە زیانلێكەوتووەكانی هەولێر بەڕێوە چوو.
وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند، بۆ ئەوەی پرۆسهكه بە شێوەیەكی خێرا بەڕێوە بچێت، 100 ئامێر خراونهته سەر كار و تەواوی ئەو شوێنانەی دیاریكراو بوون، خاوێن كرانەوە.
دوێنێ یەكشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوەكەی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر کردەوە و ڕای گەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.