کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی جێبەجێکردنی لێخۆشبوونی 15%ی کرێی کارەبا فەرمانێکی کارگێڕیی دەرکرد و بە هۆیەوە فەرمانگەکانی تایبەتمەندی کارەبا راسپێردران کرێی کارەبا به لێخۆشبوونه‌وه لە هاوبەشانی کارەبا وەربگرن.
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه، ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ بۆ دانەوەی قەرزەکانیان سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن و سوود له لێخۆشبوونی 15%ی كرێی كاره‌با وه‌ربگرن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سوود له‌و بڕیاره وه‌ربگرن، پێویسته له (1/ 11/ 2021) تا (31/12/ 2021) سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن و به لێخۆشبوونی 15% كرێی كاره‌با بده‌ن.