ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له پرسه‌ى تێكۆشه‌ر و كادیرى دیارى پارتى دیموكراتی كوردستان خوالێخۆشبوو (عومه‌ر میرانى)دا كرد كه له دهۆك به‌ڕێوه چوو.
به‌ڕێزیان سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز فازل میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بدات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز فازل میرانى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر میرانى) سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه.