ئه‌مڕۆ پیشانگای تایبەتی خەت و زەخرەفەی” فەرید فەرەیدوون” كرایەوە

ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠٢٢، لە گەلەری میدیا لە هەولێر،  (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر له‌گه‌ڵ ژمارەیەك لە هونەرمەندان و تامەزرۆیانی بوارەكە، پیشانگای تایبەتی خەت و زەخرەفەی بۆ هونەرمەندی دەستڕەنگین “فەرید فەرەیدوون ئەردەلان” كردەوە.
لە پیشانگایەكەدا ژمارەیەی زۆر تابلۆی خەتخۆشی و زەخرەفەی جوانكاری نمایش كرابوون، كە بووە جێی سەرسامیی ئامادەبووان.
شایانی باسە پیشانگایەكە تا ١٤ی ٩ لە (١٠ی بەیانی تا ١ی نیوەڕۆ)، لە (٤ی دوای نیوەڕۆ تا ٧ی ئێوارە) كراوەیە و هاتن بۆ هەمووانە.

ھەواڵی زیاتر