پێنج کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید سەرکەوتن 

لە هەڵبژاردنەکانی سوید پێنج کاندیدی کورد بۆ پەرلەمان دەنگی پێویستیان هێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامەکان پێنج کاندیدی کورد بەناوەکانی سارا سێپلە لە پارتی دیموکراتەکانی سوید، کادیر کەسیرگا سۆسیال دیموکرات، لاوێن رێدار سۆسیال دیموکرات، سەرکان کۆسە سۆسیال دیموکرات و  گولان ئاڤجی – لیبراڵ، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید دەنگی پێویستیان بە دەستهیناوە و سەرکەوتوون”.

دوێنێ 11ی ئەیلوولی 2022، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، ئەنجومەنی شارەوانی و هەرێمەکان لە سوید بەڕێوەچوو، 15 کورد بۆ پەرلەمان خۆیان کاندید کردبوو، ژمارەیەکی دیکەش بۆ ئەنجومەنی شارەوانی و هەرێمەکان کاندیدبوون.

ھەواڵی زیاتر