دوێنێ، هەڤاڵ مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە نوێنەرایەتیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیا لە شاری هەولێر کرد.
لە سەردانەکەیدا کە لەلایەن (دەیڤد هەنت) سەرکونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر و ستافی کونسوڵخانەوە پێشوازی لێ کرا، هەڤاڵ مەحمود محەمەد پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی و پارتی دیموکراتی کوردستانی بە سەرکونسوڵ و حکوومەت و گەلی بەریتانیا راگەیاند بە بۆنەی کۆچی دوایی خاوەنشکۆ (شاژن ئەلیزابێتی دووەم) شاژنی بەریتانیاوە.
لە بەرامبەردا (دەیڤد هەنت) سوپاس و پێزانینی خۆی و حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ پارتی و گەلی کوردستان دەربڕی.