دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بەردەوامە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی دام و ده‌زگاكان به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن. 
به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى 9 ى 2022، مووچه‌ی  ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش،وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت. 
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1 ى 9 ى 2022، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ كرد و له‌ده‌ستپێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.  
بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.

لیستی راگه‌یاندراوی مووچه‌: 

ھەواڵی زیاتر