بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکرێتەوە 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە 93%.

ڕاشیگەیاند: بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری بە درێژی 7.6 کیلۆمەتر کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاوەکو شەقامی کۆیە، تاوەکو ئێستا 93% کارەکانی تەواو کراوە، ئێستاش کارکردن لەم بەشانە بەردەوامە:-

– چینی کۆتایی قیڕتاوکردن.

– دانانی هێماکانی هاتووچۆ.

– هێڵکاری شەقام.

– پەرژینی سەلامەتی.

شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە جەختیشی کردۆتەوە کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشەش بەڕووی شوفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر