گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاووڵاتیانی راگەیاند، بۆ یەكەمجار لە ئەزموونی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستاندا، نرخی 230 جۆر دەرمان یەك دەخرێت.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، ئەو دەرمانانە بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاووڵاتییان، لە نەخۆشخانەکانی حکوومی لە هەرێمی كوردستان بەردەست دەبن، لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی وتارێكیدا كە لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی هەولێری پزیشكی پێشكەشی كرد، رایگەیاند: یەكێك لەلایەنە گرنگەكانی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاكسازیكردنە لەلایەنی تەندروستی و باشتركردنی كوالێتیی نەخۆشخانەكان و چاكسازیكردنە لە هاوردەكردن و پشكنین و چاودێریكردنی داوودەرمان، بۆ ئەم مەبەستەش دەستمان بە چەند هەنگاوێك كردووە كە هیوادارم بە هاوكاریكردنی هەموو لایەك، بەتایبەتی پسپۆڕانی ئەم بوارە، لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان، بتوانین كەرتی تەندروستی لە كوردستان بە ئاستێك باش بكەین كە ببێتە نموونە لە ناوچەكەدا.