پاش کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی تەختی شاهانە رایگەیاند، چارلسی سێیەم بە فەرمی بووە پاشای بەریتانیا.
ئەمڕۆ شەممە 10ـی ئەیلولی 2022، چارلسی سێیەم لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە تەمەنی 74 ساڵیدا سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە پاشای بەریتانیا.
هەر لەو رێورەسمەدا شا چارسلی سێیەم گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بۆ بەرژەوندی گشتی لە پشتیوانی حکومەت بەردەوام دەبم.
شا چارلسی سێیەم گوتیشی “بەردەوام دەبین لەسەر ئەو نەریتەی لە بەریتانیا لەسەری راهاتووین”.
دوێنێش (9ی ئهیلوول/سێپتێمبهری 2022)، شا چارلس له گوتهیهكدا بۆ گهلی بهریتانی لهبارهی كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دایكییهوه ئاشكرایكرد، شازاده ولیامی كوڕی گهورهی له شوێنی ئهو دهبێته جێنشینی پادشای بهریتانیا و میری وێڵز.