پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەغدا.. باندێكی بازرگانیكردن و فرۆشتنی منداڵ ده‌ستگیركران 

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن و فرۆشتنی منداڵانی له‌ پارێزگای به‌غدای پاته‌خت ڕاگه‌یاند.

ده‌زگاكه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌سه‌ر بوونی باندێكی بازرگانیكردن و فرۆشتنی منداڵان له‌ پارێزگا به‌غدا، به‌ هاوكار تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ئاشكراكردنی شوێنی بانده‌كه‌ به‌سه‌ر شوێنه‌كه‌یان دادرا.

ئاشكراشی كرد: له‌ كاتی چوونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ شوێنه‌كه‌، دوو ئافره‌ت ده‌ستگیركران كه‌ له‌نێو مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنی منداڵێكی تازه‌له‌دایكبوو بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ ده‌ستگیركراون و ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.