سە‌فە‌ر

تارا ئە‌مین سە‌پان

سەفەر مەکە
مەگەڕێ بۆ نیشتمانێک
پڕبێ لەحەسرەت و تاوان
پڕبێ لەفرمێسکی چاوان
وەرە گوڵم دڵم دەرکەو
بۆ خۆت بیكە‌ بە‌نیشتمان.
ئەوکاتانەی لێت زیز دەبم
لەناخەوە بەچەشنی مۆم دادەگیرسێم
یەک هەناسە لەمن دووربی..،
لە‌ مردنی خۆم دەترسێم.
ئازیزی دڵ سەفەر مەکە
نەوەک دووربا لە ساتێکی بێ تۆییدا
دڵی منیش لەپڕ بفڕێ و لەباڵ بدا.

ھەواڵی زیاتر