ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ھاولاتیانی بەرێز: بابەتێک لەسەر ھەبوونی زانیاری پێشوەختە لە ئەگەری روودانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ھەرێمی کوردستان لە لایەن چەند پەیج و کەسانێک بڵاوکراوەتەوە و ناونیشانی ھێلی ئارامی بۆ پەیوەندی ھاوڵاتیان لەگەڵی دانراوە، ئێمە ئەم هەواڵە رەت دەکەینەوە. ھاوڵاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە کە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ھیچ پەیوەندی بە ھێلی ئارامی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە نیە و رێکاری یاسایی دژی ھەر کەس و لایەنێک کە ببێتە ھۆی دروست کردنی دلەراوکێی ھاولاتیان دەگرینە بەر.

ھێڵی ئارامی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر