پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە

به همەن کاك عبداللە احمد

ئەوانەی کلتوری جاشایەتی وخیانەتیان هێنایە نێو کلتوری کوردی بێ شەرمانە باسی خیانەت و جاشایەتی دەکەن

وڵامێك بۆ پەرلەمانتاریکی یەکیتی

لەمێژووی کوردستانی باشوردا کەس خیانەت و جاشایەتی نەدەزانی سەرانی ئێوە هێنایانە ناو کوردەوە و ڕیزی شۆڕش و کوردایەتیان بەخیانەت و جاشایەتی پەرت کرد لەساڵی ۱۹٦٦ .

۳۱ی ئاب خیانەت نەبوو ڕاگرتنی خیانەتی ئێوە و ڕیگری کردن بوو لەفرۆشتنی تەواوی خاکی کوردستان بەسوپای پاسداران ، باشترین بەڵگە وێنەکانی هەولیرو شاهدی خەلکی هەولێرن بۆ حوکمڕانی چەتەیی ئێوە پێش ۳۱ ی ئاب و حوکمرانی کوردانەو ئاوەدانی ئیمە دوای ۳۱ ی ئاب .

ئێوە لەپێش چاوی هەموو جیهان و بەکامیرەی ئێچ دی و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ، بەگەورەترین خیانەتی مێژووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا خەونی سەد ساڵەی سەربەخۆیی کوردتان سەربڕی و نیوەی خاکی کوردستان تان بە کەرکوکی قودس ئێوە و دڵی خەلکی کوردستانەو ، فرۆشتتان بەئاغاکانتان لە ۱٦ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷ ، هەموو خەلکی کوردستان شاهدن کەچۆن خەلکی شورشگیری خانەقین و دوز خورماتوو ئاڵای کوردستان تان خستە ژیر پۆستالی داگیرکەر و زۆر بی شەرمانە بەخەلکتان دەوت وەرن دۆمینەو تاوڵە بکەین .

خەڵکی کوردستان ئیستا هەولێر و کەرکوک دەبینێت دەزانیت کێ خیانەتیکردو کێش خاکی کوردستانی فرۆشت ، بەس ناحەقتان ناگرم بە ۳۱ ی ئاب زور تێک بچن چونکە ئەو ( شاپە) ی پارتی لە ۳۱ ی ئاب ی ۱۹۹٦ لێی داون وای لێ کردون تائیستاش لەسەر لا دەڕۆن و ڕۆژ بەڕۆژ بچوکتر و قێزەون تردەبن لەپێش چاوی خەلکی کوردستان .