دیمانه: هێمن خه‌لیل
د. عومه‌ر عوسمان دزه‌یی، پسپۆڕی ڕاوێژكار له نه‌شته‌گه‌ری گشتی و نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و میزه‌ڕۆ یه‌كێكه له پزیشكه دیار و به‌ئه‌زموونه‌كان، به‌شداری ده‌یان خول و كۆنفرانسی له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا كردوه، ئه‌م دیداره ڕۆژنامه‌وانیه‌مان له‌گه‌ڵیدا كرد.
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی گورچیله گوتی: “كۆئه‌ندامی گورچیله و میزه‌ڕۆ پێك دێت له دوو گورچیله کە لە شێوه‌ی ده‌نكه فاسۆلیان و به قیتی و تۆزێك به لاری به‌ره‌و بڕبڕه‌ی پشت ده‌كه‌ونه پشت بۆشایی سك له هه‌ردوو لاته‌نیشت و تۆزێك ده‌پارێزرێن به په‌راسووه‌كانی خواره‌وه، درێژیه‌كه‌یان 11-14 سم و پانیان نزیكه‌ی 6 سم و ئه‌ستوریان 4 سم ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌پیاوان تۆزێك گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌وه‌ی له‌ئافره‌تان، كێشی گورچیله له‌پیاوان نزیكه‌ی 125-170 گرام و له‌ئافره‌تان كه‌مێك بچووكتره 115-155 گرام ده‌بێت، گورچیله‌كان وه‌ك پارزونگ وان بۆ له‌شی مرۆڤ و خوێن ده‌پاڵێون له‌هه‌موو جۆره خڵت و پاشماوه‌كانی كرداری هه‌رسی خواردن و خواردنه‌وه‌و هه‌موو جۆره پاشماوه‌ی كرداری چالاكیه‌كانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ده‌رمان و شانه مردووه‌كانی له‌ش و هه‌موو شتێكی نه‌گونجاو زیانبه‌خش له له‌شی مرۆڤا له خوێن ده‌پاڵێوێت، له ڕێگای خوێندا ده‌هێنرێته ناو گورچیله‌كان و له‌وێشه‌وه فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه، گورچیله‌كان ڕێژه‌ی ئاو ده‌پارێزێت لە لەشی مرۆڤ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی میزی به‌رهه‌مهێنراو له‌ڕۆژانی گه‌رما و وه‌رزی هاوین و كاتی ئیش و كاری قورس و ئاره‌قه‌كردنی زۆر، به‌پێچه‌وانه‌ش زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی میز له‌ڕۆژانی سه‌رما و وه‌رزی زستان، هه‌ر بۆیه ده‌بینین مرۆڤ له‌زستان زیاتر هه‌ست به‌ویستی میزكردن ده‌كات.”
قه‌باره‌ی میزی به‌رهه‌مهاتوو بۆ مرۆڤی ته‌ندروست له ڕۆژێكدا 1200- 1800 میلی‌لتر ده‌بێت، هه‌ردوو گورچیله به‌دوو بۆڕی لووله‌یی ماسولكه‌دار وه‌ك جۆگه‌له‌ی میز به‌ستراون به‌بنی میزڵدان و میز ده‌گوازنه‌وه له‌گورچیله‌كانه‌وه بۆ میزڵدان و ئه‌میش میز كۆده‌كاته‌وه تا قه‌باره‌كه ده‌گاته 350-500 میلی‌لتر و ئه‌وكات مرۆڤ هه‌ست به‌ویستی میزكردن ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی بۆڕی میزی ناو چووك له ده‌رچه‌ی میزه‌ڕۆ میزه‌كه فڕێده‌درێت و كه‌سه‌كه هه‌ست به حه‌سانه‌وه ده‌كات، مرۆڤی ته‌ندروست له كاژێرێكدا 50-75 میلی‌لتر میزی ده‌بێت و زیاد و كه‌میش ده‌بێت به‌پێی وه‌رزی گه‌رم و سارد و سروشتی كه‌سه‌كه و زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو یان كه‌م كاری ڕۆژانه‌ی كه‌سه‌كه و ماندووبوون و ئاره‌قه‌كردنیش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌می و زۆر میز له ڕۆژێكدا .”
د. عومه‌ر دزه‌یی له‌باره‌ی باوترین نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله و میزه‌ڕۆ ئاماژه‌ی دا: “نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله و میزه‌ڕۆ له‌سێ جۆر خۆی ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌م هه‌وكردنی میكرۆبه‌كان، دووه‌م به‌رد و قومی گورچیله و میزه‌ڕۆ، سێیه‌م گرێ و شێرپه‌نجه‌ی گورچیله و میزڵدانه، له هه‌مووی باوتر هه‌وكردنی میزڵدان و میزه‌ڕۆیه، بۆیه له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ت ده‌كه‌ین به هه‌وكردنی گورچیله و میزه‌ڕۆ .
هه‌وكردنی میزڵدان و میز ه‌ڕۆ له ئافره‌تان زۆر زیاتره له‌وه‌ی پیاوان، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی میزه‌ڕۆ له مێینه زۆر نزیكه له ده‌رچه‌ی زاوزێ و ڕێڕه‌وی میزیش دیسان كورته و به‌كتریا و میكرۆبه‌كان به‌ئاسانی ده‌گه‌نه ناو ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆ و میزڵدان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌وكردن و ئازارێكی زۆر و سووتانه‌وه و كزانه‌وه له‌كاتی میزكردندا و زوو زوو هه‌ستكردن به ویستی میزكردن و ناره‌حه‌تیه‌كی ناخۆش و زۆر ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می كرا و چاره‌سه‌ری خێرای وه‌رنه‌گرت، ئه‌وا ده‌شێ میكرۆبه‌كان له‌ڕێگای هه‌ردوو بۆڕی میزدا سه‌ركه‌وێت و خۆی بگه‌یه‌نێته گورچیله‌كان و ئه‌وكات نیشانه و ماكه‌كانی زۆرتر و به‌هێزتر ده‌بن و چاره‌سه‌ریشی زه‌حمه‌تر ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌باشی بنبڕ نه‌كرا و یانیش دووباره و سێباره بووه‌وه ئه‌وكات كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ركاری گورچیله‌كان ده‌بێت و ده‌بێته هۆكاری سستی ئیشی گورچیله‌كان و په‌ككه‌وتنیان .”
د. عومه‌ر باسی له‌وه كرد مرۆڤ چۆن تووشی هه‌وكردنی گورچیله و میزه‌ڕۆ ده‌بێت و ده‌ڵێت:
زۆربه‌ی زۆری هه‌وكردنی گورچیله و میزه‌ڕۆ له‌ڕێگای كونی ده‌رچه‌ی میزه‌ڕۆوه میكرۆبه‌كان ده‌گاته میزڵدان و ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆ به‌تایبه‌تی له‌كاتی سێكس كردن و جووت بوون و به‌تایبه‌تیش ئه‌و پیاوانه‌ی له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتریان هه‌یه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی شیرازه‌ی خێزان په‌یوه‌ندیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌مته‌رخه‌م بێت له‌پاك ڕاگرتنی ئه‌ندامی زاوزێ و خۆ باش پاكنه‌كردنه‌وه له‌دوای سێكس كردن‌دا و له كاتی سه‌رئاو و ده‌ستنوێژهه‌ڵگرتندا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌دوای كاری سێكسی خۆیان پاك ناكه‌نه‌وه و میزڵدانیان به‌تاڵ ناكه‌ن، تایبه‌ت به ئافره‌تانیش پێویسته له‌كاتی سووڕی مانگانە و منداڵبووندا زیاتر ئاگاداری پاكوخاوێنی ئه‌ندامانی زاوزێ و میزه‌ڕۆ بن و به‌ر له سێكس و دواتریش خۆیان پاك بكه‌نه‌وه؛ یه‌كێكی تر لە هۆكاره باوه‌كانی هه‌وكردنی گورچیله و میزه‌ڕۆ كه‌م ئاوخواردنه‌وه‌یه و به‌تایبه‌تی له وه‌زری گه‌رما و كاتی كاری قورس و ئاره‌قه‌كردن، چونكه ده‌بێته هۆی كه‌ممیزی و وشكبوونه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆ و ئیتر له‌شی مرۆڤ ناتوانێت خۆی ڕزگار بكات له‌و میكرۆبانه‌ی هه‌ن له ڕێڕه‌وه‌كانی میزه‌ڕۆ و ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ نه‌شوونماكردنی میكرۆبه‌كان؛ خاڵێكی تر له هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ خۆتاخیركردنه بۆ سه‌رئاو په‌نگدانه‌وه‌ی میزه له میزڵدان و ده‌بێته هۆی دژه پاڵه‌په‌ستۆ بۆ سه‌ر گورچیله‌كان و كاركردنه سه‌ر پاڵێورانی میز له گورچیله‌كانه‌وه و سستبوونی كاری گورچیله‌كان. هۆكاری تریش هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری كیمیاوی وه‌رده‌گرن و كه‌میی به‌رگری له‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی؛ هۆكارێكی تر هه‌وركردنی گورچیله و میزه‌ڕۆ ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌س هه‌ن كاتی هه‌ست به ویستی میزكردن ده‌كه‌ن گوێی پێ ناده‌ن خۆیان تاخیر ده‌كه‌ن جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زه‌ختكردن و پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر گورچیله‌كان وایان لێده‌كات بۆماوه‌یه‌كی كاتی ئیشی گورچیله‌كان سست بكات و ئه‌و میزه په‌نگ خواردوه ڕێگا له‌میز ده‌رچوون له‌گورچیله‌كانه‌وه ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ دووباره و سێ باره بوونه‌وه‌ی ئه‌م خووه زیانێكی زۆر به‌ر خانه‌كانی گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی هه‌وكردن و سستیی كاركردنی ده‌كات .”
له‌باره‌ی خۆپارێزی له هه‌وكردنی گورچیله و میزه‌ڕوه دكتۆر عومه‌ر ئاماژه‌ی دا: “گرنگترین هه‌نگاو بایه‌خدانه به‌پاكوخاوێنی له‌ش و به‌تایبه‌تیش پاكوخاوێنی ده‌رچه میزه‌ڕۆكان و ده‌رچه‌ی زاوزێ له‌ئافره‌تان، خاڵێكی تری گرنگ ئاو خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆره به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاوین و گه‌رما و پێویسته هیچ كات خۆمان به‌تێنوویه‌تی نه‌هێڵێنه‌وه‌و لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌خاڵێكی زۆر گرنگ بكه‌مه‌وه ئه‌ویش كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوانن كه كه‌متر هه‌ست به تینوویه‌تی ده‌كه‌ن و به‌بیریان نایه‌ت وه‌ك پێویست ئاو بخۆنه‌وه له‌كاتێكا خۆیان زووتر و زیاتر پێویستیان به ئاوخواردنه‌وه ده‌بێت به‌هۆی به‌رده‌وام هه‌ڵوه‌رین و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌شیان كه ده‌بێته بارگرانیه‌كی زۆر له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی گورچیله و میزه‌ڕۆ و فرێدانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش له ڕێگای میزه‌وه، هه‌مان شت له منداڵانی بچو‌وكیش ڕووده‌دات، به‌ڵام به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌متر، جا لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئامۆژگاری هه‌موو ئه‌و خوشك و برایانه بكه‌مه‌وه كه‌مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچووایان له‌ماڵه، پێویسته ئاگاداریان بن و زوو زوو ئاویان پێ بده‌ن پێیان بڵێن فه‌رموو ئاو بخۆوه نه‌ك پرسیاریان لێ بكه‌ن ئایا تینووته! یان ئاو ده‌خۆیته‌وه؟ چونكه ڕه‌نگه بڵێن نه‌خێر! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاماژه‌مان پێ دا ئه‌وان هه‌ست به تینوویه‌تی ناكه‌ن و یانیش زۆر كه‌متر هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتی ئاوه‌كه‌یان پێ ده‌ده‌یت ده‌بینین ئاوێكی زۆر ده‌خۆنه‌وه؛ خاڵێكی تری زۆر گرنگ دووركه‌وتنه‌وه‌یه له په‌یوه‌ندی سێكسی ناشه‌رعی و گرنگیدان به پاكوخاوێنی ئه‌ندامی نێرینه و مێینه‌یه به‌تایبه‌تی له كاتی جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كان به‌ر له نزیكبوونه‌وه و دوای ته‌واوبوون و زۆریش پێویسته میزكردن و ڕاماڵینی ئاو و تۆوه‌كه‌ی کە لە ناو لووله‌ی میزه‌ڕۆی ناو چووك ده‌مێنێته‌وه، لێره‌شدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بدەم کە ده‌فه‌رمێ (بول بعد الجماع ولو قگره) واتا دوای جووتبوون میز بكه‌ن ئه‌گه‌ر دڵۆپێكیش بێت، واتا هه‌رچه‌ند كه‌مێكیش بێت، چونكه ده‌بێته هۆی ڕاماڵینی ئاو و تۆوه‌كه‌ی ناو چووك كه ژینگه‌یه‌كی خه‌ست و به‌پیته بۆ نه‌ش و نمای به‌كتریا و جۆره‌ها میكرۆب.”
له‌دوا وته دكتۆر عومه‌ر گوتی:” هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێدا گورچیله‌كان پارزونگی له‌ش و ژیانی مرۆڤن ڕوودانی هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك یان سیستیه‌ك له‌ئیشوكاره‌كانی ده‌بێته هۆی شێوانی ته‌ندروستی هه‌موو ئۆرگان و كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی دڵ و سوڕی خوێن لە لەشی مرۆڤدا، یه‌كێك له‌هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر دڵ سستبوون و خاوبوونی كاری گورچیله‌كانه، له‌لایه‌كی تره‌وه گرنگترین و ئاسانترین كاریش بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌كان به‌ته‌ندروستی بمێننه‌وه‌و كاره‌كانیان به‌چالاكی بڕوات ئه‌وه‌یه به‌دریژایی ڕۆژگار ئاوی زۆر بخۆیه‌وه‌و به‌تایبه‌تی له‌خورێنی به‌یانیان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆت به‌تینوویه‌تی به‌جێ مه‌هێڵه، بۆ زانین قه‌باره‌ی ئاوی پێویست له‌ڕۆژێكدا بۆ له‌شی مرۆڤی ته‌ندروست بریتیه له 30 -50 میلی‌لتر ئاو بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك له‌كێشی له‌ش، واته نزیكه‌ی دوو لیتر ئاو پێویسته بخورێته‌وه بۆ كه‌سێك كێشی له‌شی 70 كیلۆگرام بێت و ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گۆڕێت به‌پێی وه‌رزی سه‌رما و گه‌رما و ئیشوكار و شه‌كه‌تی .