سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان .

ئەمڕۆ (سێ شەممە 30ـی ئاب)، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان خواست لە ئەرکەکەیدا، لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.

رۆژی 28ـی ئاب، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سیستەمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە دەنگی 90 ئەندامی سەرکردایەتی، وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا.

ھەواڵی زیاتر