وهزارهتی دهرهوهی رووسیا رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی عێراق دەکەن و داواش دەكهن لایەنە سیاسییهكان دهست به گفتوگۆ بکەن.
ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیاوە بڵاویکردووتەوە، مۆسکۆ لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای عێراق دەکات. داواشی لە لایەنە ناکۆکەکان دهكات دانبەخۆیاندا بگرن و دەست بە گفتوگۆ بکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووسیا پەیوەندی باشی لەگەڵ سەرجەم سەرکردە سیاسییەکانی عێراق هەیە و پێیانوانییە هیچ مەترسییەکی جدیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی رووسی هەبێت، بەڵام بەردەوام دەبن لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و کاری لە پێشینەشیان سەلامەتی نوێنەرایەتی و کارمەند و هاووڵاتییانیهتی.