هاتوچۆی هەریم: ئەوەی مۆڵەتی شوفێریی هەیە تا کاتی بەسەرچوونی کاری پێ دەکرێت

گوتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەوەی خاوەن مۆڵەتی شوفێرییە تا ئەو کاتەی ماوەکەی بەسەر دەچێت کاری پێ دەکرێت، بەڵام ئەگەر بیەوێت بیگۆڕێت، ئاساییە و تێچووی زیاترە .

عەمید ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”دوای ئەوەی جۆری نوێی مۆڵەتی شوفێری بە شێوەی دیجیتال دەرچوو کە نۆ جۆرە، ئەوانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەر چووە، پێویستە لەمەودوا بە جۆری نوێ بیگۆڕن، چونکە ئەوەی کۆنەکە ئێستا دەرنایەت و جۆری نوێ دەرچووە”.

عەمید ئەسعەد کەریم گوتیشی: ”ئەوانەی ئێستا مۆڵەتیان هەیە کاری پێ دەکرێت تا ئەو کاتەی بەسەر دەچێت و هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نابێت، بەڵام ئەگەر ئارەزووی ئەوەش بکەن بە جۆری نوێ بیگۆڕن، دەتوانن، بەڵام لە کاتی گۆڕیندا ئەگەر ماوەکەی بەسەر نەچووبێت، لەڕووی ماددییەوە تێچووی زیاترە، ئەگەرنا هیچ کێشەیەک نییە کە بیگۆڕن، یاخود کاری پێ بکەن، تا ئەو کاتەی کاتەکەی بەسەر دەچێت”.

ھەواڵی زیاتر