ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا هۆشداری ده‌دات
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، فه‌ریق ركن ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانێكی به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كاندا گشتاند.
له فه‌رمانه‌كه‌یدا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاندووه، پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بپارێزن و رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران زیان به موڵك و ماڵی گشتیی به تایبه‌تی فه‌رمانگه و بانكه‌كان بگه‌یه‌نن.
هاوكات داوایشی كرد، خۆپیشانده‌ران به په‌له له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بكشێنه‌وه و پابه‌ند بن به بڕیاره ئه‌منییه‌كانه‌وه و خۆیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوور بگرن و رێگه له رشتنی خوێنی هاووڵاتیان بگرن.