شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

له‌ پارێزگای سلێمانی كه‌سێك بە 180 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرا

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی  كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد  كه‌ 180 ملیۆن دیناری  ساخته‌ی پێ بووه‌ و ویستوویەتی لە بازاڕەکان ساغی بکاتەوە.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: بە فەرمانی دادوەر وە بەپێی ماددەی  (281) لە یاسای سزادانی عێراقی، بە مەبەستی رێگریکردن لە هەموو کارێکی ساختەکاری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، هێزەکانمان توانیان کەسێک دەستگیر بکەن بەناوی ( أ . ع . م ) لە دایکبووی ساڵی (  1989 ) پیشەی ( کاسب ) و دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری ( لاندکروز- پیکاب ) کە بڕی 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری ( 50،000 ) و ( 25،000 ) لە دەرەوەی هەرێم هێنابوو، بە مەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی شاری سلێمانیدا.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: تۆمەتبار رووبەڕوی یاسا کرایەوە.