بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ، كه واژۆی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كراوە، رەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی چەند هەشت پڕۆژە دراوە.
لە نووسراوەكەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه: بە رەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران شایستە داراییەكانی كۆمپانیای ئۆهیتان خەرجکراوە بە تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی یەك ملیۆن و (300) هەزار دۆلار مانگانە بەشێوەی نەختینە بۆ كۆمپانیاکە و تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی یەك ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار مانگانە بۆ ئەو پڕۆژانەی كە بە دینار گرێبەستیان كردووە بەپێی هەبوونی دەرخستە.
بەپێى نوسراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن: پێویستە لەسەر کۆمپانیاى ناوبراو بە زووترین كات دەستبەكار بێتەوە لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بەمەبەستی تەواوكردنی و بەردەوام بێت لە كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی پیرمام.
ئەو پڕۆژانە رەزامەندییان لەسەردراوە به‌م شێوه‌یه:
1- پڕۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل – سه‌لاحه‌ددین – شه‌قلاوه
2- پڕۆژه‌ی وه‌گه‌ڕخستن و كارپێكردنی قه‌ندیل – سه‌لاحه‌ددین – شه‌قلاوه
3- پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 2
4- پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك – 2
5- پرۆژه‌ی ئاوی بێخاڵ – سۆران
6- پڕۆژه‌ی دروست كردنی ژێر پرد ئۆڤه‌ر و ئاوه‌ڕۆی سندوقی له چوارریانی به‌حركه‌ی نوێ
7- پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان
8- پرۆژه‌ی ئاوی پیرمام و ده‌وروبه‌ری