بەکر کەریم حەسەن*
مشتبازی بەناوبانگی ئه‌مریكی (محه‌مه‌دعه‌لی كلەی) ده‌ڵێ “هه‌موو چركه‌یه‌ك ڕقم له ڕاهێنان ده‌بوه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه ده‌مگوت خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ی، ئێستا ماندوو به، دوایی به پاڵه‌وانی بژی ته‌واوی ژیانت”.
بێگومان ڕاهێنان پرۆسه‌یه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتن و فێربوونی زانیاری و شاره‌زایی و كارامه‌یی كه هه‌موو كات مرۆڤ له ژیانیدا پێویستیه‌تی.
گه‌ر سه‌یری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بكه‌ین، مامۆستا كۆڵه‌که‌یه‌كی هه‌ره گرنگه له پێشه‌وه‌ی كۆڵه‌که‌كانی تری پرۆسه‌كه‌وە دێت، به‌ڵكو به كۆڵه‌که‌یه‌كی بنچینه‌یی داده‌نرێت بۆ بیناتنان و په‌ره‌پێدان و فێركردن و، قورسایی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی مامۆستا، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام گرنگی به توانا و پسپۆڕیەتیی مامۆستا بدرێ و خولی ڕاهێنانی هه‌میشه‌یی ساڵانه و وه‌رزی بۆ مامۆستا هه‌بێت و به‌شداری تیایدا بكات بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی زیاتری تواناكانی به گشتی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به كورتی و به خێرایی گه‌ر نموونه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتوو وه‌ربگرین ده‌بینین به‌رده‌وام مامۆستاكانیان له خوله‌كانی ڕاهێنان به‌شدارن؛ بۆ نموونه سه‌نگاپوور وه‌ربگرین سه‌رجه‌م مامۆستایانی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له‌و وڵاته ڕاهێنان ده‌كه‌ن له (په‌یمانگای نیشتمانی بۆ فێربوون) كه گه‌وره‌ترین په‌یمانگای ڕاهێنانه، دوای ڕاهێنانیش مامۆستاكانیان پێویسته سێ ساڵ پاپه‌ند بن به ده‌وامكردن له قوتابخانه‌كان، ڕاهێنانی مامۆستایان له سه‌نگاپوور دوو جۆره یه‌كیان پێویسته مامۆستاكانیان پێش دامه‌زراندن به‌شداری بكه‌ن له ڕاهێنان له زانكۆ و په‌یمانگا تایبه تمەندەكان، دووه‌میان ڕاهێنان له كاتی خزمه‌ت كردن و ده‌وامكردن ئه‌وه‌شیان له رێگای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ و كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و دامه‌زراوه‌كانی ڕاهێنانی تایبه‌ت و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕاهێنان سه‌ر به فێركردن، جگه له پێگه ئه‌لكترۆنیه‌كانی تایبه‌ت به ڕاهێنانی به‌رده‌وام و ڕاهێنان له دووره‌وه، هه‌روه‌ها كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كانی تایبه‌ت به مامۆستایان كه گرنگترین ئه‌زموون و نموونه و پرۆژه‌ی ڕاهێنانی مامۆستایان ئه‌دا ده‌كه‌ن كه گرنگترین بواره‌كانی ڕاهێنانیش ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه.
- لایه‌نی زانستی و زانینی پسپۆڕی مامۆستاكان.
- كارامه‌ییه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و گه‌یاندن له فێركردن و فێربوون.
- كارامه‌ییه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌كردن و مكوم كردنی گیانی هاووڵاتیبوون و په‌رۆشی بۆ پیشه‌ی فێركردن.
ده‌بینین سه‌نگاپوره گرنگییه‌كی یه‌كجار زۆر به ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستا ده‌دات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه سه‌نگاپوور به‌رده‌وام له ریزبه‌ندی چوارگۆشه‌ی زێڕیندا بێت له پۆلینكردنی وڵاتانی جیهان له په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زۆربه‌ی جاران له پێش ژاپۆن و كۆریای باشوور و مالیزیاشەوە دێت.
به دڵنیایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌رنامه‌ی نزیكیدا هه‌یه گرنگی زۆر به ڕاهێنانی مامۆستایان بدات و توانا و پسپۆڕییه‌كانیان گه‌شه پێ بدات، هه‌موومان ده‌زانین سه‌ركه‌وتنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی به ناوه‌رۆكە گشتییه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته سه‌ر بوون و هه‌بوونی مامۆستای لێوه‌شاوه و لێهاتوو و شایسته و توانا و ئاماده‌كراوێكی زۆر باش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، چونكه ئه‌وه مامۆستایه ئامانجه‌كانی پرۆگرامه‌كان و گشتی پرۆسه‌كه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قوتابی و له ڕه‌فتار و كردار و گوفتاری قوتابی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ده‌توانێ كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز له خودی قوتابییه‌كه دروست بكات و له پاشه‌ڕۆژدا ببێته ئه‌ندامێكی كارا و شیاو به‌رپرسیار و سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه.
بۆیه گرنگه سه‌رجه‌م مامۆستایانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ڕاهێنانی به‌رده‌وام بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی پسپۆڕییان، جگه له‌وه‌ش بتوانن په‌ره به‌كارامه‌ییه‌كانی ژیان و به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان بده‌ن و ببنه ئه‌ستونده‌یه‌كی هه‌ره به‌هێزی پرۆسه‌كه و مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن هه‌میشه ده‌وه‌ستێته سه‌ر مامۆستای توانا و وشیار و خۆڕاگر و به‌هێز و ویژدانزیندوو و ئاماده‌كراو بێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، چونكه تا مامۆستا زیاتر خۆی پڕ چه‌ك بكات له زانیارییه‌كانی پسپۆڕی خۆی و زانیاری گشتی و كارامه‌ییه‌كان زیاتر ده‌توانی ببێته هه‌وێن و بنچینه‌ی سه‌رمه‌شقی كاروانی پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن.
*به‌رێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی