چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەشەکانی خزمەتگوزاریی کارەبا و فرۆشتنی وزە و پێوەری زیرەک چالاک دەکرێن

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسانی دابەشکردنی کارەبا لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کۆ بووەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه‌: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داهات و خەرجییەکانی کارەبا کرا و، وزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی کۆکردنەوەی داهات و کەمکردنەوەی قەرزەکانی کردەوە، چونکە بە بێ وەرگرتنی کرێی کارەبا، ئەستەمە بتوانرێت خزمەتگوزاریی کارەبا باشتر بکرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیار درا بەشەکانی خزمەتگوزاریی کارەبا و فرۆشتنی وزە و پێوەری زیرەک لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا چالاک بکرێن و بەشەکانی چاکسازیش لەسەر هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا بەردەوام بن.