چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

“بە خوا ئەو دڵەم زۆر بەئازارە”کەی حەمە زیرەک ١٠٠هەزار بینەری تێپەڕاند

گۆرانیبێژ “حەمە زیرەک” دوای ئەوەی بوو بە گۆرانیبێژی میللی، یەکەم گۆرانیی خاوی بڵاو کردەوە کە ناوی گۆرانییەکە “بە خوا ئەو دڵەم زۆر بەئازارە”یە و دەنگدانەویەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نایەوە.

“ئەحمەد رەمەزان” دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکە لە لێداونێکی تایبەت بە “هەولێر”ی گوت: کاتێک ئەم گۆرانییەم گوێ لێ بوو بڕیارم دا ڤیدیۆکلیپێکی تەواو جیاوازی بۆ بکەم، ئەوە بوو بە ستافێکی توانا کارێکی بەکوالێتیمان بەرهەم هێنا بۆ گۆرانیبێژ حەمە زیرەک.
زیاتر گوتی: گۆرانییەکە لە تێکستی وشیار رەسوڵ و حەمە زیرەک خۆیەتی بە سپۆنسەری میدیایی کەی مەگەزین بڵاو کرایەوە و لەگەڵ بڵاووبونەوەی تەنها لە یوتیوب ١٠٠هەزاری بینەری تێپەڕاند و سەرکەوتێنکی باشی بەدەست هێنا.