چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

گۆران ساڵح دەبێتە ئەکتەری سەرەکی لە فیلمێکی سینەماییدا

کورتەفیلمی کەیج (cage) نوێترین بەرهەمی سینەمای کوردییە لە دەرهێنانی رێگا بەرزنجی.

کاری وێنەگرتنی لە هەرێمی کوردستاندا بۆ کراوە، بەدیاریکراوی لە ناوچەی تەقتەق.
ئەکتەرە سەرەکیەکەی کورتەفیلمی کەیج هونەرمەند گۆران ساڵحە، کە بۆ یەکەمین جارە کاری سینەما بکا؛ سەنگەر ئاکرەیی کاری یاریدەدەری دەرهێنانی بۆ کردووە و هەروەها رۆڵی لە فیلمەکەدا گێڕاوە.
فیلمەکە باس لە تێکشکانی ئەفسانەی داعش دەکات و تێیدا کەزێ کارزان رۆڵی بینیوە.
کورتەفیلمەکە دوای ئەوەی بۆ فیستیڤالە جیهانییەکان نێردرا، بڵاو دەکرێتەوە.
گۆران ساڵح دەرچووی بەشی شانۆیە؛ وەختی خۆی یەکێک لە ئەکتەرە منداڵەکانی زنجیرەدرامای مەمی ئالان بوو، کە لە ناسر حەسەن، دەرهێنەری ناسراوی کورد دەریهێنابوو.