چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

“خۆم و گیتارەکەم”

نوێترین بەرهەمی دوێتی “محەمەد شوعاعی و هۆنیا کەمال”

هەردوو گۆرانیبێژی گەنج “محەمەد شوعاعی و هۆنیا کەمال” سەرقاڵی نوێترین بەرهەمیانن کە بەمزووانە کارەکە بڵاو دەبێتەوە و دەربارەی کارەکەیشیان لێدوانیان داوە.

“محەمەد شوعاعی” بە “هەولێر”ی گوت: خۆم و گیتارەکەم، نوێترین بەرهەمی هونەری من و هۆنیا کەمالە کە بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە، ئەم بەرهەمە تێکستەکەی خۆم نووسیومە و لە ئاوازی من و ئاریاس جەوانە.
گوتیشی: کاری دابەشکردنی مۆسیقای لەلایەن “سۆهراب جووڵ” کاری بۆ کراوە، هەروەها کاری موزیک ڤیدیۆی بە دەرهێنەری سینا ڕەنگینکەمان دەرهێنەری ڕۆژهەڵاتی بۆ کراوە و، بە کامێرەمانی ڕێباز مانمی لە هەولێر و بەختیار نەزەری و سەلاح کاروانی لە مەریوان.
لە شاری مەریوان و هەولێردا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و بە هیوای ئەوەم بەرهەمەکە بەدڵی