فیلمی ناوی من دێکانە دەچێتە لەندەن

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

فیلمی ‘ناوی من دێکانە’ چیرۆکی مەرگی کچێک بە ناوی دێکان دەگێڕێتەوە، کە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەسەر شەقامێکی گشتی لە شاری سلێمانی تەرمەکەی فڕێدرا، ئەم بەرهەمە وێستگەنیوز بە هاوبەشی ڕێکخراوی CDO بەرهەمی هێناوە.

ئاڵا هۆشیار، دەر‌هێنەری فیلمەکە دەربارەی بردنەوەی خەڵاتەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم فیلمە باس لە کارەساتی ژنکوشتن لە کوردستان دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئەو گۆڕستانەی کە زیاتر بە گۆڕستانی ژنانی بێناونیشان ناسراوە.
ئاڵا هۆشیار دەڵێت، ئەم فیلمە بۆ یەکەم جار لە رۆژی 8ی مارسدا پەخش کرا؛ لە فێستیڤاڵی ئاندۆرای تورکیادا دوو خەڵاتی بۆ باشترین دیکۆمێنتاری و باشترین پۆستەر وەرگرت.
لە وڵاتی مەکدۆنیا و لە هیندستانیشدا دوو خەڵاتی تری بۆ باشترین فیلم وەرگرت.
بەڵگە فیلمی “ناوی من دێکانە” لە بەرهەمهێنانی وێستگەنیوز و ڕێکخراوی CDOیە و دوای پەخشکردنی، دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.
بەڵگەفیلمەکە، تا ئێستا لە حەوت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرگیراوە و لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە شاری لەندەن کە مانگی 9ی ئەمساڵ دەکرێت هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی تەهای کەریمی.

ھەواڵی زیاتر