چەکدارانی داعش لە سێ شوێنی جیاواز هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
لە کەرکووک “دوو هێرش لە سنووری حەویجە بووە هێرشەکەی دیکەش لە سنووری داقووق بووە، پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە”.
گوتیشی: “چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ( حەجل )ی ناحیەی ریاز و موختاری گوندەکە بەناوی محەمەد نەجم لەلایەن چەکدارانی داعش کوژراوە و کوڕەکەشی بریندارە”.
پەیامنێرمان، ئاماژەی بەوەشکرد: “چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی داقوق هێرشیان کردووەتەوە سەر خاڵێکی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژراون”.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، چەكدارانی داعش بە چەکی سووک و مامناوەند هێرشەکانیان ئەنجامداوە.