زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • كاسێمیرۆ ناوه‌راستكاری به‌رازیلی: هه‌رگیز ناتوانم ریال مه‌درید له‌بیربكه‌م، چونكه‌ كاتێك هاتمه‌ مه‌درید كه‌سم نه‌ده‌ناسی، هه‌موو شتێك بۆ من نوێ بوو، له‌و یانه‌یه‌ خێزانم بنیاتنا و هه‌ر لێره‌ ئاستم گه‌شه‌ی كرد، به‌تایبه‌تی ناتوانم مۆدریچ و كرووس له‌بیر بكه‌م كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ زۆر دڵخۆش بووین و نازناوی زۆرمان برده‌وه‌.
  • كاسێمیرۆ یاریزانی نوێی مانچێسته‌ر یونایتد: هه‌میشه‌ سووپاسگوزار و منه‌تباری فلۆرێنتینیۆ پێرێزم كه‌ له‌ 2013 منی هێنایه‌ مه‌درید، بوومه‌ خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو نازناوه‌، دڵنیام رۆژێكدا دێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ نێو ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی كه‌ لێره‌ به‌ منیان به‌خشی.
  • كاسێمیرۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید: من چوومه‌ باشترین یانه‌ی ئینگلاند، ده‌مه‌وێن نازناوی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ یونایتد ببمه‌وه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و ئه‌زموونه‌ی له‌ مه‌درید فێری بووم بۆ یانه‌ نوێیه‌كه‌م بیگوازمه‌وه‌ و ئه‌زموونی زیاتریش له‌ پرێمه‌رلیگ وه‌ربگرم.
  • محەمەد سەڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤەرپوول: هەموو کاتێک دەمەوێت ناسناوی چامپیۆنزلیگ ببەمەوە، بەڵام ئەم وەرزە زیاتر حەز دەکەم ببینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بۆ ئەم وەرزە ململانێ لەسەر گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ به‌هێزتر ده‌بێت، هاری کەین و هالاند و خیسۆس رکابەری بەهێزن، بۆ بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیش پێموایە مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵ و چێڵسی و لیڤەرپوول بەربژێری سەرەکین، راستە ئێمە بەو شێوەیە دەستمان بە وەرزی نوێ نەکرد کە دەمانویست، بەڵام بە هەموو توانامان کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامی باش تۆمار بکەین.
  • یانەی رۆما له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆمی ئەستێرەی هۆڵەندی لە مەشقەکانی رۆژی یەکشەممە قاچی راستی شکاوە و لە ماوەی داهاتوو پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت. ئەگەر هەیە ڤاینالدۆم بۆ سێ مانگ دووربکەوێتەوە و بەمەش رەنگە نەتوانێت بەشداری لە مۆندیالی 2022 بکات.
  • چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: دی یۆنگ لە یارییەکە زۆر باش بوو، بەڵام لە گۆڵەکەی سۆسیداد بەختی نەبوو، بردنەوەیەکی گرینگمان بەدەستهێنا و پێموایە شایستەی ئەم سەرکەوتنە بووین، وەکو هەمووان بینیتان لیڤاندۆڤسکی یاریزانێکە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات، ئەو نموونەیەکی باشە بۆ تیپەکەمان، چونکە قوربانی لەپێناوی تیپەکەی دەدات.
  • چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: فێران تۆرێس بە باشی راهێنانەکانی دەکرد بۆیە بە سەرەکی یاریی دەکرد، هێرشبەرەکان کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە و ئەمەش شتێکی باشە، من زۆر بێزارم بە تۆمارنەکرانی ناوی کۆندی له‌ ئه‌نجوومه‌نی لالیگا، بەداخەوە دەبووایە به‌رامبه‌ر سوسیداد یاری كردبا، من گرنگی بەوە نادەم کامە یاریزان کاپتنی تیپەکەمانە، راستە هەر چوار کاپتنەکە یارییان نەدەکرد، بەڵام من تەنیا لەسەر ئاستیان ١١ یاریزان دەستنیشان دەکەم و رەچاوی هیچ بابەتی دیکە ناکەم.
ھەواڵی زیاتر