بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، بڕیار دراوە كە نەخۆشخانەیەك بۆ چارەسەركردنی تووشبوانی شێرپەنجە و تالاسیما دروست بكرێت.
د. شاكر عهبدولرهحمان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە كەرتی تەندروستیی زاخۆ داوە، ئێستاش پلان دانراوە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەك، كە تیایدا چارەسەریی تووشبوانی شێرپەنجە و تەلاسیمیا بكرێت، بەمەش تووشبووانی ئەو دوو نەخۆشییە لەجیاتی بچن بۆ دهۆك و هەولێر، لە زاخۆ چارەسەر دەكرێن”.
ئاشكراشی كرد: “لە زاخۆ 150 كەسی تووشبوو بە شێرپەنجە و 70 نهخۆشی تالاسیمیا ههن، ئەم نەخۆشانە بۆ چارەسەر دەچن بۆ دهۆك و هەولێر، لەوێ چارەسەریی وەردەگرن، بە دروستكردنی ئەم نەخۆشخانەیە، ئیدی هەر لە زاخۆ چارەسەریی نەخۆشییەكەیان وەردەگرن”.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتیشی: “دوای ئەوەی زاخۆ بوو بە ئیدارەی سەربەخۆ، چەندین خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەش بە خەڵكەكەی كراوە، ئێستاش پلان هەیە بۆ نۆژەنكردنەوە و فراوانكردن و دروستكردنی نەخۆشخانە و بنكەكانی تەندروستی لەو قەزایە”.