عارف ڕوشدی
لە هەمو جیهانی پێشکەوتوودا دەستوور کۆڵەگەیەکی بنەرەتیی رێکخستنەوەی پایەکانی دەستەڵاتداری و خستنەڕووی ئەرک و مافەکانە، لە هەندێ وڵاتی شڵەژاویشدا (بە رووکەشیش بێت) دەستوورێک دەنووسرێت.
لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێوەرەکان پێشکەوتووترە لە ئاستی بەشەکانی دیکەی عیراقدا، تا ئێستا نەتوانراوە خاوەنی دەستووری تایبەت بەخۆی بێت، ئەگەر تا دوێنێ باس لەوە دەکرا هەندێ رێگریی دەرەکی هەبووبێت، ئێستا بەداخەوە هەندێ فراکسیۆنی نێو پارلەمانی کوردستان (بەمەبەست) لە جیاتی ئەوەی خەمی گەورەیان داڕشتنی رەشنووسی دەستوور بێت، بێباکانە سەرگەرمی دروستکردنی تەنگژەی بێ واتان لە پێناوی دواخستنی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە نیشتمانییە، ئەگەر نا دەتوانن داوا لە سەرۆکایەتیی پارلەمان بکەن ئەو گرفتە (ئەگەر هەبێت) بدرێتە دەست لیژنەیەکی لێکوڵینەوە بۆ یەکلاکردنەوەی، دڵنیام لەوەی دواهەڵوێستی پوپولیستییانەیان دەبێتە هۆکارێکی دیکەی زیاتر داکشانی
جەماوەرییان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.