چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر توشی کۆڕۆنا بوو

سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (ڤایزه‌ر) بۆ ڤاكسینی دژی په‌تای كۆڤید 19، ئه‌مرۆ دووشه‌م دوای ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وت تووشی كۆڕۆنا بووه‌.

ئاژانسی (بلۆمبێرگ) بڵاوی كرده‌وه‌: دكتۆر ئه‌لبه‌رت بۆرلا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤایزه‌ر له‌ پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌ هه‌رچه‌نده‌ پێشتر چه‌ند جارێك ده‌رزی ڤاكسینی وه‌رگرتووه‌.

دكتۆر بۆرلا ئێستا خۆی كه‌ره‌نتین كردووه‌‌ و حه‌بی (پاكسلۆڤید) كۆمپانیاكه‌ی تایبه‌ت به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌كارده‌هێنێ و پێی وایه‌ به‌ خێرایی ده‌توانێ به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ زاڵبێت.

جێی باسه‌ دكتۆر بۆرلا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا 4 جار ده‌رزی ڤاكسینی كۆڤید 19ی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌ی (ڤایزه‌ر)ی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ڵمانی وه‌رگرتووه‌.