ماكوان عيززهت – هەولێر
لاوازی سێکسی نەخۆشییە وەک هەر نەخۆشییەکی تر، ئەم گرفتەش پێویستی بە سەردانی پزیشکی پسپۆر و ئەنجام دانی هەندێک پشکنینی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە بەکارهێنانی هەندێك دەرمان کە نازانرێ سوود و زەرەری چییە نابێت بێ ڕاوێژی پزیشك بەكار بهێندرێت.
ڤیاگرا، ئەو دەرمانەی كە لە بەشێك لە ماركێتەكانیشدا بە ئاشكرا دەفرۆشرێت و بێ ڕاوێژی پزیشكی خەڵك بە دڵی خۆی دەیكڕێت.
د. عەلی پزیشكی دەرمانسازە و لە یەكێك لە دەرمانخانەكانی هەولێرە، ئەو ڕوونی دەكاتەوە كە بۆ پێدانی ڤیاگرا بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن لە دۆخی كڕیار دڵنیا ببنەوە و بۆ ئەوەی لە كاتی بەكارهێنانیدا دوچاری گرفتی تەندروستی نەبن.
د. عەلی گوتیشی: لە دەرمانخانەكان خواستی زۆری لەسەرە، بەڵام زۆربەی داخوازییەكان لای چینی گەنجانە، كە ئەمەش جێگەی سەر سوڕمانە ئایا دۆخی دەروونی وای كردوە كە گەنجان پەنا بۆ ڤیاگرا بەرن، یاخود بڕوا بەخۆنەبوونە لەكاتی جووتبوون.
پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە پێویستە هەر كەسێك بیر لە بەكارهێنانی ڤیاگرا بكاتەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكات.
د. یادگار عەبدولجەبار شوانی دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی و چاندنی گورچیلە ئاماژە بەوە دەدات كە: بەكارهێنانی دەرمان بۆ لاوازی سێكسی، دوو جۆرە: بەشێكیان نەخۆشن و لاوازی سێكسیان هەیە و پێویستیان پێیەتی. بەشی دووەمیشیان بۆ زیادكردنی هێزی سێكسیانە لە سەرووی ئاستی سروشتی خۆیان. هەربۆیە كاتێك دەوترێت دەرمان، لایەنی چاك و خراپی هەیە.
د. یادگار شوانی جەخت دەكاتەوە كە زۆربەی هەرە زۆری گەنجان پێویست ناكات ئەو دەرمانە بەكار بهێنن، هەربۆیە ئەو دەرمانانەی كە لە ماركێتەكاندا دەفرۆشرێت، وەك تەواوكاری خۆراكی كە لە چەند پێكهاتەیەك پێك هاتووە وەك زیادكردنی ڤیتامینات و هەندێك دەرمانی تر بەڵام ئەگەر لە سەرچاوەی باوەڕپێكراوە هێنرابێت ئەوە ئەگەر قازانجیان نەبێت زیانیشان نییە. بەڵام ئەگەر بابەتەكە بوو بە دەرمان ئەوا كاریگەری لاوەكی هەیە هەربۆیە نا بێت هیچ كەسێك سەربەخۆ بەكاری بهێنێت و دەبێت لە ژێر ڕێنمایی پزیشكی بەكاری بهێنێت.
دكتۆر به‌در قادر سوورچی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا و شاره‌زا له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان ئەویش جەخت دەكاتەوە نابێت هیچ كەسێك سەربەخۆ و بێگەرانەوە بۆ كەسانی شارەزا گیادەرمانی بەكاربهێنێت دەشڵێت: گیاده‌رمان زیانی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی زانستی به‌كاری نه‌هێنین، یان له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ به‌كاری نه‌هێنین، هه‌موو گیادهرمانێك دۆخێكی دیاریكراوی هه‌یه و ده‌بێت بزانی ئه‌و كه‌سه چ نه‌خۆشییه‌كی تری هه‌یه، یان چ جۆره ده‌رمانێك به‌كار ده‌هێنێت، چونكه گیاده‌رمانیش كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌رمان.
د. بەدر ڕوونیشدەكاتەوە كە چاره‌سه‌ر به گیاده‌رمان هێواشتره به‌ڵام كاریگه‌ری باشتره هەربۆیە چاره‌سه‌ری لاوازیی سێكسی پیاوان به‌سێ ڕێ ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، یه‌كه‌م: به‌ڕێكخستنی شێوازی ژیانی وه‌ك خه‌و و كاتی نانخواردن و شێواز و جۆری نانخواردنی. دووه‌م: به‌پێدانی چه‌ند خواردنێكی سروشتی كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزكردن و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سێكسی، وه‌ك هه‌ندێك له چه‌ره‌س به‌خاوی ـ خورما ـ هه‌نار و شووتی..هتد. سێیه‌م: ئه‌ویش هه‌ندێك گیاده‌رمانی هه‌یه وه‌ك ماكا و ئیپیمیدیهم و جینسینگ و جنكۆ و شملی و هێل و زه‌عفه‌ران. هتد.
بە گوێرەی بەدواداچوونی ڕۆژنامەی هەلێر ئەگەر چی لە زۆربەی دەرمانخانەكان و شوێنی گیا دەرمانەكانیش چارەسەری لاوازی سێكسی ئافرەتان هەیە، بەڵام زۆر بەكەمی لە لایەن ئافرەتانەوە خواستی لەسەرە.