وادەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی ڕاگەیەنرا

بریارە ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٢ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە بچێت.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە رۆژی ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٢، هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێ بكات.

وە پرۆسەی دەنگدانەکە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، ”بەپێی زۆریی ژمارەی دەنگدەران، ماوەی دەنگدانەکە درێژ دەكرێتەوە“.

پێشتر ئەوە ڕاگەیاندرابوو كە بڕیارە جگە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، هەموو ئەندامانی دیکەی کۆنگرەی پارتی بە هەڵبژاردن ببنە ئەندامی کۆنگرە.

لە ڕووی پێكهاتەشەوە، 25%ی ئەندامانی كۆنگرە ئافرەت دەبن.

كۆنگرەی چوارەمی پارتی بڕیارە لە دهۆك بەڕێوە بچێت، پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێك دواكەوت، بەهۆی شەڕی داعش و هەڕەشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

ھەواڵی زیاتر