كێبركێی گه‌یشتن به‌ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان تا دێت زیاتر گه‌رمتر ده‌بێت

سه‌یدسادق یاریگه‌ی خۆی له‌ میوانه‌كانی كردووه‌ته‌ یاریگه‌ی مه‌رگ

“لە کۆی ٨ یاری گه‌ڕی رابردوو، ١٦گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢ گۆڵە، یانەی سەیدسادق تا ئێستە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٧ گۆڵە، یانەی هەڵۆش تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نییە و زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٩ گۆڵە، پێشمەرگەی هەولێر تاکە یانەیە کە تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە و هیچ گۆڵێکی لێ تۆمار نەکراوە”

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی هەولێر پێشەنگی یانەکانی لە هەندرێن وەرگرت و هاتە پێشەنگی یانەکان، یانەی هەڵۆ بە تەنیا لە کۆتا ڕیزبەندی یانەکان دەبیندرێت و لە سێ یاری ڕابردوودا هیچ خاڵێکی نیە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

پێشمەرگە پێشه‌نگی گرته‌ده‌ست
دوای بردنەوەی لە یانەی هەڵۆ، پێشمەرگەی هەولێر پێشەنگی یانەکانی خولی نایابی وەرگرت، یانەی هەندرێنیش دوای یەکسان بوونی لەگەڵ شێروانە دابەزی بۆ خانەی دووەم، سەیدسادق دووەم بردنەوەی لەسەر یاریگەی خۆی بردەوە و چوار گۆڵی لە هەولێر تۆمار کرد.
دهۆک دێربی بادینانی لە یانەی زاخۆ بردەوە و سیروانی نوێیش شەقڵاوەی تووشی دووەم دۆڕان کرد لە وەرزی ئەمساڵ، نەورۆز لە ئاراراتی بردەوە و هاتەوە نێو ڕکەبەرییەکانی خولەکە، یانەکانی برایەتی و چەمچەماڵ، لەلایەک و سۆران و دەربەندیخانیش لەم گەڕەدا یەکسان بوون بووە بەشیان و هەر یەکەو خاڵێکیان وەرگرت.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ١٦گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢ گۆڵە، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی دووەم کە ١٧ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەی سەیدسادق تا ئێستە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٧ گۆڵە، یانەی هەڵۆ لەنێوان هەر ١٦ یانەی خولەکەدا تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە و زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٩ گۆڵە، پێشمەرگەی هەولێر تاکە یانەیە کە تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە و هیچ گۆڵێکی لێ تۆمار نەکراوە، حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە لە خولەکی ٢ دا لەگەڕی یەکەم گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمار کرد، دوای تێپەڕبوونی ٣ گەڕ لەیارییەکاندا ٦ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٤ گۆڵ
٢- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٣ گۆڵ
٣- عەلا مەحەمەد – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ
٤- حەمزە حەمید – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ
٥- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ گۆڵ
٦- عەبدوڵڵا سەربەست – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ گۆڵ

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی سێیەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- پێشمەرگەی هەولێر ٧ خاڵ
٢- هەندرێن ٧ خاڵ
٣- سیروانی نوێ ٦ خاڵ
٤- سەیدسادق ٦ خاڵ
٥- نەورۆز ٦ خاڵ
٦- دهۆک ٦ خاڵ
٧- شێروانە ٥خاڵ
٨- سۆران ٥ خاڵ
٩- دەربەندیخان ٤ خاڵ
١٠- زاخۆ ٤ خاڵ
١١- شەقڵاوە ٣ خاڵ
١٢- برایەتی ٢ خاڵ
١٣- چەمچەماڵ ٢ خاڵ
١٤- هەولێر ١ خاڵ
١٥- ئارارات ١ خاڵ
١٦- هەڵۆ سفر خاڵ

یارییەکانی گەڕی چوارەم:
بڕیار وایە ڕۆژی دووشەممە، یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٨ یاری لە یەک کاتدا بەم شێوەیە بەڕێوەبچنەوە:

شەقڵاوە – دهۆک/ یاریگەی شەقڵاوە
پێشمەرگەی هەولێر – سیروانی نوێ/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
زاخۆ – سەیدسادق / یاریگەی زاخۆ
دەربەندیخان – هەڵۆ/ یاریگەی دەربەندیخان
هەولێر – شێروانە/ یاریگەی هەولێر٢
ئارارات – سۆران/ یاریگەی ئارارات
هەندرێن – برایەتی/ یاریگەی هەندرێن
چمچەماڵ- نەورۆز/ یاریگەی چەمچەماڵ

ھەواڵی زیاتر