لە کۆبوونەوەیەکدا، دوایین هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆسەی چاکسازی، لە تەواوی سێکتەرە سەربازی و ئیدارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها پرسی دوایین جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، رووبەڕوو بوونەوە و لە ناوبردنیان لە تەواوی ناوچەکە، بە هەماهەنگی سوپای عێراق لە رێگەی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەلای خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ سانبۆڕن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها باسی لە هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی ماوەی رابردوو کرد، کە بۆتە جێگەی سەرنج و دڵخۆشی ئەوان، راشیگەیاند: “هیوادارین وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوام بێت و لەم پێناوەدا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە”.