بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و رایگەیاند: هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی.
لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووە: “بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان”.
دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی:.
بەڕێزان سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.
گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
16ی ئابی 2022