سەرۆکی شارەوانی سۆران: “شەقامی ٦٠مەتری سۆران دروست دەکرێ

دوای بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەت گوزاری لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران جێ بەجێدەکرێن و سەرۆکی شارەوانی سۆرانیش دەڵێ، نزیکەی ٣٠ پڕۆژە جێ بەجێدەکرێن و پلانی شەقامێکی ٦٠ مەتری بۆ ھەموو سۆران دانراوە.

کاوە  نەجیم، سەرۆکی شارەوانی سۆران بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند”  لە سنووری شارەوانی سۆران ٢٩ پڕۆژەی خزمەت گوزاری جێ بەجێدەکرێن لەنەواش،  ١٢ پڕۆژە بە گوژمەی سێ ملیار دینار لەسەر بودجەی تایبەت کەوتوونەتە بواری جێ بەجێکردن، ھەروەھا ١٧ پڕۆژەی دیکە بە گوژمەی شەش ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدان جێ بەجێدەکرێن لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران.

سەرۆکی شارەوانی سۆران گوتی” پڕۆژەکان زۆربەی ئەو کەرتانەی دەکەونە ئەرکی شارەوانی لە خۆ دەگرێت، بەتایبەتی شەقامە ناوخۆیەکانی سۆران و پلانمان دانایە بۆ دروست کردنی شەقامێکی شەست مەتری لە نێو سەنتەری شاری سۆران، شەقامەکە بازنەیی دەبێت و ھەموو سۆران دەگرێتەوە.

کاوە نەجیم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد” لە دابەشکردنی پڕۆژەکان رەوشی گەڕەکە ھەژار نشینەکان بەرچاو گیراوە و ھەموو ئەو پڕۆژانەی لە سنووری شارەوانی ئەنجامدەدرێن بەشێوەیەکی عادیلانە دابەشی سەر ھەموو سۆران کراون، واتە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ گەڕەکێک.

ھەواڵی زیاتر