لەیادی 16ی ئابدا پێشمەرگەکانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پەیامیان هەیە

بەبۆنەی 16ی ئاب یادی دامەزراندنی 76مین ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان وڕۆژی لەدایک بوونی سەرۆک بارزانی ،پێشمەرگەکانی هەردوو شۆرەی ئەیلول و گوڵان پەیامیان هەیە و داوا دەکەن ئەو دەستکەوتانەی بەخوێنی شەهیدان و خەباتی ئەوان بەدەست هاتوو پارێزگاری لێ بکەن ورێگە نەدەن دوژمن زیان بە هەرێمی کوردستان بگەینێت وخەبات بەردەوام بێت تا سەربەخۆی کوردستان کە ئاواتی ئەوانە.

سەدیق مەگروون پێشمەرگەی هەردوو شۆرەشی ئەیلول و گوڵان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، بەبۆنەی 76مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لە دایک بوونی سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کورد دەکەن و ئەوڕۆژە بۆ ئێمە مێژووییە وهەمیشە شانازی پێوە دەکەن و پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو خەباتی کوردایەتی دامەزراوە و لەوڕۆژەی دامەزراوە تائێستا بێ وچان خەبات بەردەوامە وبەهەزاران شەهیدمان داوە و قوربانی زۆرمان لەپێناو کوردایەتی داوە تا ئەم دەستکەوتانە بەدەست هاتوون ،بۆیە لەم یادە پێرۆزە داواکارین پارێزگاری لەو دەستکەوتانە بکرێت کە هەر وا بەئاسانی بەدەست نەهاتوون.

سەدیق مەگروون گوتیشی، هیوادارین رێگە نەدرێت دوژمن زیان بە هەرێم بگەینێت وخەبات تا سەربەخۆی بەردەوام بێت کە ئاواتی ئێمەیە.
لای خۆشیەوە شەمسەدین ئەحمەد عەزیز پێشمەرگەی هەردوو شۆرەشی ئەیلول وگوڵان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەم ڕۆژە پرشکۆدارەدا پیرۆزبایەکی گەرم لە سەرۆک بارزانی و هەموو گەلی کورد دەکەن و ئومێدەوارم ئەم یادە ببێتە هۆی ئەوەی زیاتر دەستکەوتەکان پارێزگاری لێ بکرێت و کورد یەک دەنگ ویەک ریز بێت و پێکەوە تێبکۆشن بۆ ئەوەی کە ئێمە لەڕابردوو کردمان ئەوان تەواوی بکەن کە ئەویش گەیاندنی هەرێمی کوردستانە بەسەربەخۆیی کە ئاواتی هەموو تاکێکی کوردە  چونکە ئێمە خەباتێکی زۆرمان کرد و قوربانی زۆرمان دا بۆ ئەوەی گەلی کورد بگاتە ئاوات و دڵنیاشین ئەوڕۆژە دێت و نزیکە.

کەریم جەژنی پێشمەرگەی هەردوو شۆرەشی ئەیلول و گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، لە یادی ۱٦ی ئاب ۷٦ـەمین سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا سەری رێز دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری خوازی کوردستان سەرکاروانیان باوکی رووحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لە یاد لەم رۆژەدا پیرۆزبایی ۷٦ سال تەمەن لە سەرۆک بارزانی دەکەم ئەو تەمەنە زۆری پارتیمان پڕلە سەروەری و دەستکەوتن لە هەموویان گرنگتر بوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە دەستکەوتە گەورەکانی پارتی، کە لە رۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمرۆ هەولی بۆ داوە ، ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سەر دەستی سەرۆک بارزانی ئەویش دەسکەتێکی گرنگی پارتی و رێبازی بارزانیە ،لە کۆتییدا دەلێم بە هیوای دوڵەتبوونی کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا  کە ئەویش هەر لە سەر دەستی سەرۆک و رابەری نەتەوەی کورد کاک مەسعوود بارزانی دەبێت .

ھەواڵی زیاتر