“سبەی پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ وەبەرھێنان و خانووبەر دەکرێتەوە”

بڕیارە سبەی رۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی دەیان کۆمپانیا و ژمارەیەک وڵات پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ وەبەرھێنان و خانووبەرە بکرێتەوە بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێریش دەڵێ، پیشانگە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و دەرفەتێکی باشە بۆ کۆمپانیاکان.

سۆران قادر، بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” بڕیارە سبەی رۆژی سێشەمم ١٦ی ئاب سێیەمین پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ وەبەرھێنان و خانووبەرە دەکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، کە دەرفەتێکی باش دەرەخسێنێت بۆ وەبەرھێنەران و کەرتی خانووبەرە لە ھەرێمی کوردستان.


بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر دەشڵێت” نزیکەی ١٨٠ کۆمپانیا لە دوازدە وڵاتی جیاوازە بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر دەکەن و ئەمە سێیەمین پیشانگای وەبەرھێنان و خانووبەرەیە لە ھەولێر دەکرێتەوە.


سۆران قادر روونی کردەوە” ئەمساڵ پلان دانراوە بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پیشانگای نێودەوڵەتی و تا کۆتایی ئەمساڵ چەندین پیشانگای دیکەی نێودەوڵەتی دەکرێنەوە لەوانەش، لە مانگی ئەیلوولی داھاتوو پیشانگەیەکی دیکەی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر