بۆ یەکەمین جار گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان ھەولێر و پایتەختی وڵاتێک ئەنجام دەدرێت

بڕیارە یەکەمین گەشتیی ڕاستەوخۆی نێوان هەرێمی کوردستان و چیک لە هەولێرەوە بۆ پراگ ئەنجام بدرێت.

لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی چیک کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ھەولێر و پراگی پایتەختی وڵاتی چیک ڕادەگەیەنن.

کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی 08ـی 2022 کونسوڵی چیک لەمبارەیەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.

بڕیارە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە باس لە گرنگی گەشتی ڕاستەوخۆی ھەولێر و پراگ بکرێت ھاوکات باس لە ئاسانکاری ڤیزای شنگن بۆ گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمەش دەبێتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ بەرەپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چیک، هەروەها دەبێتە هۆکارێک بۆ بوژانەوەی چالاكی گەشتیاری ‌و ئابووری هەردوولا.

ھەواڵی زیاتر