موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بە بۆنەی ١٠ی محرەم بلاو کردەوەو دەلێت لەمەودوا هیچ گەندەلکارێک بۆی نیە فەرمانرەوایمان بکات.
موقتەدا سەدر لە دوایین تویتیدا دەڵێت، ملکەچی هیچ گەندەڵکارێك نابین، هیچ گەندەڵکارێكیش فەرمانڕەوایمان بکات.
رۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو هەلوەشەندنەوەی پەرلەمان بۆتە داوکاریەکی هەنووکەی جەماوەری و سیاسی لە شەقامی عێراقی هێچ بەدیلێکی تری نیە.
لە وەلامی ئەمەدا نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەولەتی یاسادا لە گوتارێکی تەلەڤزیۆیدا بە بۆنەی سالیادی عاشورادا لە رۆژی دووشەمە لە ٨ی ئابدا رایگەیاند تاپەلەمان کۆنەبێتەوە هەلبژاردنی پێش وەختە ئەنجامی نابێت و ناکرێت.
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.