دوو پارچە شیعر

گیان..

دەستێکم پڕ بوو لە فرمێسک
دەستەکەی ترم قرتا..
چاوێکم تژی لە تاریکایی
ئەوەکەی دیم رژا..
قاچێکم بە سەفەر سپارد
دووەمیانم لێ بەجێما..
لەتێ دڵم دا بە تۆ
نیوەکەی ترم پێکرا..
تەنیا گیانم بە تەنیا مایەوە
نە بوو بە دوو
بوو بە هەزار تیشە ترووسکایی بە ئاسمانەوە..

سروشت
گازاندەی ناخی بێداری
ئەو گەردوونەی داگرتووە
وەڕەز..بێباک
ئاشوبێکی پڕوپووچ
هەناسەی تەنگ کردووە
سەرگەردانە بەدەست ئێمە
وا لە داخا بینایی لێڵ دەچتەوە..
بەڵام چێ بکەین
لە چارەنووسمان وانووسراوە
تاهەتایە
لە هەمێزی یەکتر بمرین..

ھەواڵی زیاتر