چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نامۆ

هه‌موو دونیات لێده‌ته‌نم
چه‌نده‌ وشه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگه‌
ناوتی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌كه‌نم
له‌با
زریان
دارو
دره‌خت
شیعری شه‌نگت
بۆ ده‌نووسم
ده‌تكه‌م به‌گوڵ
به‌چراوگه‌
به‌هه‌ڵوێست و
به‌پێنووسم
بۆ كوێ‌ برۆی
هه‌ر گۆرانی
عه‌شقی تۆیه‌
نازانم بۆ خۆشه‌ویستی
له‌م خاكه‌ وێرانه‌ی منا
ئه‌ویش وه‌كوو تۆ نامۆیه