بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەمە ١٠ی ئەم مانگە و بە ئامدەبوونی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و کەسی یەکەمی حیزبەکان لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوەو پرسی هەلبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ کۆبوونەوەکە دەکرێت.
فەوزی هەریری گوتیشی، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
نێچیرڤان بارزانی 3ـی ئەم مانگە لە گوتارێکدا داوای لەلایەنەکان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێکبکەون تاوەکو چیدیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت.