کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ دووشەممە 08ـی 08ـی 2022 خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکانی لەسەر بەشێک لە ناوچەکان زیاد دەبێت، هەروەها سبەی سێشەممەش 09ـی 08ـی 2022 پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان بە شێوەیەکى گشتىی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت، کاریەگەریەکەشی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێ.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با باکورى ڕوژئاوا دەبێت، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان (6-7) کیلۆمەتر دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆهەڵاتی هەرێم و باشوور لەنێوان (3-5) کیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:-
هەولێر: 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکووک : 44
زاخۆ :42
هەڵەبجە : 42
سۆران : 40
ڕاپەرین : 41
گەرمیان: 45
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.
ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایى با مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با باکورى ڕوژئاوا و مەودای بینین / ( 7– 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:-
هەولێر : 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 40
کەرکووک : 45
زاخۆ :42
هەڵەبجە : 42
سۆران : 40
ڕاپەرین : 41
گەرمیان: 44