بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران هاتۆتە سەر حسابی وەزارەت و لە ئایندەیەکی نزیک دابەش دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بڕی 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار هاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی (2022) بەمشێوەی لای خوارەوە:-
سلێمانی بڕی 50 ملیار و 362 ملیون دینار.
هەولێر بڕی 30 ملیار دینار
دهۆک بڕی 17 ملیار دینار
ئاماژەی بەوەش دا کە دوای تەواوبوونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران، بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنم بەسایلۆکان