کارەبای ئەو گوندانە چارەسەر کرا کە بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە پچڕابوو 

ڕۆژی هەینی 5/8/2022 کارەبای گوندەکانی ئورە، سەرەڕۆ، دشێشێ و ئەدنێ لە سنووری ناحیەی کانی ماسی بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە پچڕابوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی کارەبا ڕۆژێک پاش پچڕانی توانیویان کارەبای ئەم گوندانە بگەڕێننەوە.

لە ماوەی کەمتر لە حەوت ڕۆژدا کارەبای ناوچەکە سێ جار بەهۆی تۆپبارانەوە پچڕاوە.

ھەواڵی زیاتر