هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستاندا ڤێستیڤاڵی پێكەوەژیان ساز دەكات

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

فێستیڤاڵی كورتەفیلمی ئاشتی و پێكەوەژیان یەكێكە لە چالاكییەكانی پرۆژەی (بنیاتنانی توانا و بەهێزكردنی تۆڕبەندی میدیاكارانی گەنج لە بواری بنیاتنانی ئاشتی و پێكەوەژیان) كە بە هاوبەشی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان UNDP و بە بودجەی حكوومەتی ئەڵمانیا لەلایەن كۆمپانیای مەستی فیلم جێبەجێ دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی كە ئاماژەی بەوە داوە لە رۆژانی 21 تا 23ی ئەیلوول فیلمەكان نمایش دەكرێن، هەروەها رێكخەرانی فێستیڤاڵەكە رایانگەیاندووە، ئامانجی كارەیان تێكەڵكردنی كەلتوورە جیاوازەكانە لە عێراق و ئاشناكردنی هەمووانە بە یەكتر، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە.
جێی باسە لە دوای تەواوبوونی فێستیڤاڵەكەش، سێ خەڵات دەدرێتە براوەی یەكەم و دووەم و سێیەمی فێستیڤاڵەكە كە لەلایەن لیژنەیەكی ئەكادیمیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.